هێرشی هه‌مه‌ لایه‌نه‌ له‌دژی هێزه‌كانی “پ. ك. ك”

thumb186

رۆژی شه‌ممه‌ ١٠ی مانگی گه‌لاوێژ، “مه‌سعود بارزانی” سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، خوازیاری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی “پ.ك.ك” له‌ كوردستانی عێراق بوو.هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیه‌ له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، چه‌ندین جار بنكه ‌و باره‌گاكانی “پ،ك،ك”یان له‌ دوو لاوه‌ له‌ سنووری عێراق، بۆمباران كردووه‌. رۆژی شه‌ممه‌، له‌ جه‌ریانی هێرشی ئاسمانی ئه‌رته‌شی توركیه‌ بۆسه‌ر كوێستانه‌كانی قه‌ندیل، ٨ كه‌سی مه‌ده‌نی و سێ گریلای پارتی كرێكارانی كوردستان، گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٥ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.