هێرشی هێزه‌كانی رژیم بۆسه‌ر بنه‌ماڵه‌ی هه‌ڵسووڕاوێكی سیاسی له‌ ئاوایی سه‌رهۆیه‌

709
لە ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیم بە هاوكاری لەگەڵ بەكرێگیراوانی رژیم، هێرشیان  كرده‌ سەر ماڵی هه‌ڵسووڕاوێكی سیاسی لە ئاوایی  سەرهۆیەی سەر بە ناوچەی ژاوەرۆ.
لە ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، هێزه‌كانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیم بە هاوكاری لەگەڵ چەند بەكرێگیراو هێرشیان كرده‌ سەر ماڵی هه‌ڵسووڕاوێكی سیاسی له‌ژێر ناوی “هێدایەت نەسیریان” و چەند ماڵێكی دیكەی  دانیشتووی ئاوایی سەرهۆیەی سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە و پاش چه‌ند سه‌عات بێڕێزی و تێكدانی كەلوپەلی ناو ماڵه‌كان، ئاواییەكه‌یان به‌جێهێشت.