هێرشی هێزه‌ ئینتزامییه‌كان بۆسه‌ر كاسبكاران له‌ مه‌ریوان

475
چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هێزه‌ ئینتزامییه‌كان و كارمه‌ندانی شاره‌داری هێرشیان كرده‌ سه‌ر كاسبكاران و ده‌ستفرۆشانی شه‌قامه‌كانی بازاڕی ناوه‌ندی مه‌ریوان.
چه‌ند رۆژ پێش هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی رژیم له‌گه‌ڵ چه‌ند كارمه‌ندێكی شاره‌داری، هێرشیان كرده‌ سه‌ر دوكانداران و ده‌ستفرۆشانی بازاڕی ناوه‌ندی شاری مه‌ریوان و هه‌وڵیان دا‌ كه‌لوپه‌له‌كانیان كۆبكه‌نه‌وه‌ كه‌ به‌ره‌وڕووی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك بوونه‌وه‌. ئه‌م هێرشه‌ی هێزه‌كانی رژیم له‌گه‌ڵ خۆڕاگری خه‌ڵك به‌ره‌وڕوو بۆوه‌ و هێزه‌كانی ئینتزامیان ناچار به‌ پاشه‌كشه‌ كرد، به‌ڵام له‌ كاتی هێرش كردنیان له‌ لایه‌ن ئه‌م هێزانه‌وه‌‌،‌ كاسبكاران و ده‌ستفرۆشان له‌ بازاڕی مه‌ریوان سوكایه‌تیان پێكرا.