هێزه تایبه‌ته‌كانی پۆلیسی توركیه له شاری گوور له ئۆستانی جووله‌مێرگ ده‌سترێژی گولله‌یان كرده سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌م شاره.
هێزه تایبه‌ته‌كانی پۆلیسی توركیه بۆ ماوه‌ی ٣ رۆژه له شاری گوور ئۆستانی جووله‌مێرگ به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئۆتومبیلی زرێهی له گه‌ڕه‌كه‌كانی “جمهوریه‌ت ئوورامان و كهشلا”، هه‌روا درێژه به هێرشه‌كانیان ده‌ده‌ن. ئه‌م هێزانه كه گه‌ڕه‌كه‌كانیان گه‌مارۆ دابوو، به چهكگهلێكی قورس گه‌ڕه‌كه‌كان و سه‌نگه‌ره‌كانیان گولله‌باران كرد. خه‌ڵكی شاری گووریش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ پۆلیس و خۆڕاگری به هاوار و وتنه‌وه‌ی دروشم، كرده‌وه‌ی نیزامیانی توركیه‌یان مه‌حكوم كرد. هه‌روه‌ها له هه‌واڵێكی دیكه‌دا له شاری سنووری بشباب له باكووری كوردستانی توركیه، ئه‌رته‌شی توركیه به كه‌ڵك وه‌رگرتن له توپخانه‌ی قورس، ئاوایی “سینگلی مه‌یدان”ی تۆپباران كرد. پایگاكانی ئه‌رته‌شی توركیه له داوێنی كێوی جوودی، ناوچه‌گه‌لێكی ئه‌م كێوهیان تۆپباران كرد.