هێرشی پۆلیسی توركیه‌ بۆسه‌ر خه‌ڵكی شاری فارقین

439
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢ی مانگی ره‌زبه‌ر هێزه‌كانی پۆلیسی توركیه‌ هێرشیان كرده‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردنشینی شاری فارقین هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ئۆستانی دیاربه‌كر.
هێزه‌كانی پۆلیسی توركیه‌ به‌ هێرش و كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ گولله‌ی جه‌نگی و گازی له‌دژی خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌، هه‌وڵیان ده‌دا بچنه‌ نێو گه‌ره‌كگه‌لێك كه‌ خه‌ڵك له‌وێدا خۆبه‌ڕێوبه‌ریان راگه‌یاندبوو. راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌هۆی گولله‌بارانی راسته‌وخۆی گه‌ره‌كه‌كانی شار له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌، كه‌سێكی مه‌ده‌نی بریندار بوو. خه‌ڵكی تێكوشه‌ری ئه‌م شاره‌ جارێكی تر به‌ خۆڕاگرییه‌كانیان پێشیان به‌ هێزه‌كانی پۆلیس بۆ نێو ئه‌م گه‌ره‌كانه‌ گرت. پۆلیسی توركیه‌ كه‌ نه‌یتوانی خۆراگری خه‌ڵك تێكبشكێنێت، له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری فارقین پاشه‌كشه‌یان كرد. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا، ئه‌رته‌شی توركیه‌ به‌ هێرشه‌كانی خۆی له‌دژی بنه‌كه‌وباره‌گاكانی پ ك ك له‌ باكووری كوردستانی عێراق هه‌روا به‌ خه‌ستی درێژه‌ ده‌دات.