هێرشی پۆلیسی توركیه‌ بۆسه‌ر ده‌فته‌ری كاناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی

579
به‌ پێی راپۆرتی ئاسۆشێتێدپرێس، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هێرشی پۆلیسی توركیه‌ بۆسه‌ر ده‌فته‌ری كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی ئۆپۆزیسیون له‌ ئێستانبول، توندوتیژی لێكه‌وته‌وه‌.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، دادستانێكی توركیه‌ بڕیار دا تا شیركه‌تی “كۆزا ـــ ئیپێك” له‌ژێر رێبه‌رایه‌تی سه‌رپه‌ره‌ستێك، لێكۆڵینه‌وه‌گه‌لێك سه‌باره‌ت به‌ پێوه‌ندی ماڵی ئه‌م شیركه‌ته‌ له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی ژێر رێبه‌ری “فه‌تحۆڵڵا گۆڵن” رۆحانی تۆركی دانیشتووی ئامریكا ده‌ست پێبكه‌ن. ده‌وڵه‌تی توركیه‌ ئه‌م بزووتنه‌وه‌ی به‌ هه‌وڵدان به‌ مه‌به‌ستی ئاڵۆز كردنی وڵاتی توركیه‌ تۆمه‌تبار كردووه‌. ناڕازییان رۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ شیركه‌تی كۆزا ـــ ئیپێك له‌ ئانكارا له‌ ناڕه‌زایه‌تی بهم بڕیاره‌ كۆبوونه‌وه‌. ره‌خنه‌گران ئه‌م كرده‌وه‌یان به‌ سه‌ركوتی ده‌نگی نه‌یارانی ده‌وڵه‌تی توركیه‌ له‌ سه‌روبه‌ندی‌ هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی زووتر له‌ كاتی دیاریكراوی ١ی نوامبر ناولێبرد. رۆژی چوارشه‌ممه‌ هێزه‌كانی پۆلیسی دژه‌ شۆرشی توركیه‌ ته‌یار به‌ گازی فرمێسكڕێژ و ئۆتۆمبیلی ئاوپاش، هێرشیان كرده‌ سه‌ر گروپی راگه‌یاندنی ره‌خنه‌گری ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته‌ له‌ ستانبول. ئه‌م هێرشه‌ دوای ئه‌وه‌ روویدا كه‌ دادگای توركیه‌ له‌ كرده‌وه‌یه‌كی جه‌نجاڵ به‌رئه‌نگیزدا حوكمی داگیر كردنی شیركه‌تی ره‌سانه‌یی پێوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ فه‌تحۆڵڵا گۆڵنی راگه‌یاند.