شه‌وی چوارشه‌ممه هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی فه‌رانسه به هێرش بۆسه‌ر په‌ناخوازان له ئوردوگای كۆچبه‌رانی شاری كاله كه به‌نیازن به‌ره‌و ئینگلیس بڕۆن، بۆ سێهه‌مین شه‌وی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵیان تێكهه‌ڵچوون.
مه‌ئمورانی ئه‌منیه‌تی فه‌رانسه به هاویشتنی گازی فرمێسك‌ڕێژ به‌ره‌و په‌ناخوازانی ناڕازی ژماره‌یه‌كیان بریندار كرد. راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌وڵه‌تی فه‌رانسه هێزی ئه‌منیه‌تی زیاتر بۆ كاله ده‌نێرێت. رێكخراوی “نا بۆ سنوور”یش وێڕای ناڕه‌زایه‌تی به هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌وڵه‌ت و پۆلیسی فه‌رانسه له‌گه‌ڵ په‌ناخوازان، خوازیاری لابردنی سنووره‌كان له نێوان بریتانیا و فه‌رانسه به‌مه‌به‌ستی تێپه‌ڕ بوونی ئه‌م كۆچبه‌رانه‌یه. به وته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌رانسه، زیاتر له چوار هه‌زار و ٥٠٠ كۆچبه‌ر كه به زۆری خه‌ڵكی ئافریقا و ئه‌فغانستانن، به كۆبوونه‌وه له شاری كاله هه‌وڵ ده‌ده‌ن خۆیان بگه‌یه‌ننه وڵاتی ئینگلیس.