هێرشی پۆلیسی كورواسی بۆسه‌ر په‌ناخوازان

434
له‌ جه‌ریانی هێرشی پۆلیسی كورواسی و كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ گازی فه‌رمێسكرێژ به‌ره‌و په‌ناخوازان له‌ ئوردوگای “ئووپاتوواك”، ژماره‌یه‌ك په‌ناخواز له‌وانه‌ دوو منداڵ، بریندار بوون.به‌ وته‌ی هه‌ڵسووڕاو‌ێكی مافی مرۆڤ، بڵاو نه‌كردنی هه‌واڵی پێوه‌ندیدار به‌ په‌ناخوازان و دڵه‌ڕاوكێ، تێكهه‌ڵچوون و ناڕه‌زایه‌تی له‌ نێو خه‌ڵكی ئاواره‌ی لێكه‌وتۆته‌وه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌كانی رابردوو به‌نیاز بوون بگه‌نه‌ وڵاتی مه‌به‌ست. له‌ جه‌ریانی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌ پۆلیس له‌دژی ناڕازییان له‌ گازی فرمێسكڕێژ كه‌ڵكی وه‌رگرت. راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ له رێكه‌وتی‌ ١٦ی مانگی سپتامبر، ٤٤ هه‌زار ئاواره‌ چوونه‌ته‌ نێو وڵاتی كورواسی كه‌ زۆربه‌یان خه‌ڵكی وڵاتی “سربستان”ن.