به پێی راپۆرتی “بی بی سی”، پۆڵیسی مه‌جارستان به كه‌ڵك وه‌رگرتن له گازی فرمێسكرێژ و ئوتوموبیلی ئاوپاش، هێرشی كرده سه‌ر په‌ناخوازانی ناڕازیی.به پێی ئه‌م راپۆرته، له كاتێكدا كه په‌ناخوازان سیم خارداری سنووری مه‌جارستان له‌گه‌ڵ “سربستان”یان بری، پۆلیسی مه‌جارستان له‌دژی ئه‌م په‌ناخوازانه له سپره‌ی بیبار كه‌ڵكی وه‌رگرت. شایانی باسه، ده‌وڵه‌تی ده‌سته‌راستی مه‌جارستان دیواری ئاسنی له سنووری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ سربستان دروست كردووه تا پێشگیری له ورودی په‌ناخوازان بگرێت. سربستان داوای له مه‌جارستان كردووه كه ئیزن به په‌ناخوازان بدات له‌م سنووره تێپه‌ڕ بن. په‌ناخوازان دوای گه‌یشتن بۆ بۆلغارستان و یونان به‌نیازن تا له رێگای مه‌جارستان یان كورواسی خۆیان بگه‌یننه وڵاتانی غه‌رب یان شومالی ئۆروپا. شایانی باسه، ده‌وڵه‌تی مه‌جارستان رۆژی سێشه‌ممه رایگه‌یاند: بۆ “حهفازت له سنووره‌كانی یه‌كیه‌تی ئوروپا”، سنووره‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ سربستان داخست. دوای توند كردنه‌وه‌ی كۆنتڕۆڵ كردنی سنووری مه‌جارستان له‌گه‌ڵ سربستان، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه یه‌كه‌م گروپی په‌ناخوازان له سنووری سربستان له‌گه‌ڵ كورواسی ره‌ت بوون و چوونه‌ته نێو خاكی كورواسی.