هێرشی پۆلیسی مه‌جارستان و ئێسلوونی بۆسه‌ر په‌ناخوازان

413
دوابه‌دوای هێرشی نامرۆڤانه‌ی پۆلیسی مه‌جارستان و ئێسلوونی بۆسه‌ر په‌ناخوازان، ژماره‌یه‌ك له‌ كۆچبه‌ران له‌وانه‌ چه‌ند منداڵ بریندار بوون. رۆژی جومعه‌ ٢٨ی مانگی خه‌رمانان دوابه‌دوای داخستنی سنووره‌كان به‌سه‌ر په‌ناخوازان له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی كورواسیه‌وه‌، هه‌زاران په‌ناخواز له‌ سنووری وڵاتانی كورواسی، سربستان و ئێسلوونی هه‌روا سه‌رگه‌ردانن. به‌دوای سیاسه‌تی نامرۆڤانه‌ی داخستنی سنوور له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی مه‌جارستان و هێرش بۆسه‌ر په‌ناخوازان، له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌وه‌ هه‌زاران په‌ناخواز رێگای حه‌ره‌كه‌تی خۆیان به‌ره‌و ئوروپا به‌ ناچار به‌ره‌و كورواسی گۆڕی‌. له‌ نیوه‌ شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی خه‌رمانانه‌وه‌ ده‌وڵه‌تی كورواسی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ هۆی هێرشی زیاتر بۆسه‌ر په‌ناخوازانی ئه‌م وڵاته‌ هێز و ئیمكانی قبوڵ كردنی په‌ناخوازانی نییه‌ و سنووره‌كانی داده‌خات. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا رۆژی جومعه‌ دوابه‌دوای نوقم بوونی به‌له‌مێكی هه‌ڵگری كۆچبه‌ران له‌ ئاوه‌كانی مه‌دیته‌رانه‌ له‌ نزیك ترابلۆس پێته‌ختی لیبی، لانیكه‌م حه‌وت په‌ناخوازی دیكه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا.