هێرشی پۆلیس بۆسه‌ر مه‌عده‌نچیانی ناڕازی له‌ پێرۆ

237
به‌ پێی راپۆرتی “یۆرۆنیوز”، هێرشی مه‌ئموورانی پۆلیس بۆسه‌ر مه‌عده‌نچیانی ناڕازی له‌ شاری “لائۆرویا” له‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی “لیما” پێته‌ختی پێرۆ، تێكهه‌ڵچوونی نێوان مه‌عده‌نچیان و پۆلیسی لێكه‌وته‌وه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ جه‌ریانی هێرشی پۆلیس و تێكهه‌ڵچوونی توندووتیژانه‌،‌ ٦ كرێكار كوژران و ٣٠ كه‌سیش بریندار بوون. مه‌ئموورانی پۆلیس هه‌وره‌ها ٣٠ مه‌عده‌نچیشیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. كرێكارنی مه‌عده‌نی “دۆئه رون”ی پێرۆ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بارودۆخی خراپ و ناله‌باری مه‌عده‌نه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ و هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی ده‌وڵه‌ت بۆ داخرانی هه‌ندێك له‌ مه‌عده‌نه‌كان، مانیان گرتووه‌. ناڕازییان به‌ به‌ستنی رێگا پێوه‌ندیه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه‌، رایانگه‌یاند: تا كاتی گه‌یشتن به‌ داخوازیه‌كانیان درێژه‌ به‌ مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان ده‌ده‌ن.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →