هێرشی چه‌كدارانه‌ له‌ شاری یاسووج

171
به‌ پێی راپۆرتی “هێرانا”، شه‌وی چوارشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، دوابه‌دوای هێرشی چه‌كدارانی نه‌ناسراو بۆسه‌ر ٦ لاو له‌ شاری یاسوج، ٢ كه‌س كوژران و ٤ كه‌سیش بریندار بوون. جێگری سیاسی و ئه‌منیه‌تی ئۆستانداری كوهگیلویه‌ و بویرئه‌حمه‌د وێڕای ته‌ئییدی ئه‌م هه‌واڵه‌، باسی له‌ بارودۆخی خراپ و ناله‌باری یه‌كێك له‌ برینداره‌كان كرد. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا” له‌ راپۆرتێكدا رایگه‌یاند، ئه‌م تێكهه‌چوونه‌ پاش ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی چه‌ندین لاو سه‌باره‌ت به‌ ٢ كه‌س كه‌ موزاحمی ژماره‌یه‌ك له‌ ژنان بوون، روویداوه‌. به‌م پێیه‌ فه‌رمانده‌ی هێزی ئینتزامی رژیم له‌ ئۆستانی كۆهگیلویه‌ و بویرئه‌حمه‌د رایگه‌یاندووه‌، ئه‌م رووداوه‌ پێوه‌ندی به‌ ئه‌مر به‌ مه‌عروف و نه‌هی له‌ مونكه‌ره‌وه‌ نییه‌.