هێرشی ڕه‌گه‌ز په‌ره‌ستانی تورك بۆ سه‌ر خێزانێكی كورد له‌ شاری ئانتالیا

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١١ی مانگی گه‌لاوێژ، لەناوچەی “ئەلماڵری” سه‌ر به‌ پارێزگای ئەنتالیا، خێزانێكی كوردی خەڵكی شاری “مێردین”ی باكووری كوردستان، لەلایەن ٣٠٠ كه‌س له‌ ڕه‌گه‌زپه‌رستانی توركه‌وه‌ هێرشیان كرایە سە‌ر و به‌سه‌ختی بریندار بوون.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و بنه‌ماڵه‌ بۆ دابین كردنی بژێوی ژیان و كاری كشتوكاڵی ڕوویان له‌و ناوچه‌یه‌ كردبوو و شەوی ڕابردوو كاتژمێر ١٢، نزیكەی ٣٠٠ ڕه‌گه‌زپه‌رست هێرشیان كردۆته‌ سەریان و به‌ سه‌ختی برینداریان كردوون. به‌ وته‌ی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ ڕه‌گه‌ز په‌رستان وتوویانه‌ نابێت هیچ كوردێك لێره‌ بوونی هه‌بێت و ده‌ست به‌ جێ ئێره‌ چۆل بكه‌ن.