هێرشی گاردی ویژه‌ بۆسه‌ر به‌ندی ٧ی زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج

546
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی گه‌لاوێژ، گاردی ویژه‌ی زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج به‌ هێرش بۆسه‌ر به‌ندی ٧ی ئه‌م زیندانه‌، زیندانیانی بێ دیفاعیان دایه‌ به‌ر لێدان و ئه‌زیه‌ت و ئازار. به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ جه‌ریانی ئه‌م هێرشه‌، هێزه‌كانی گاردی ویژه‌ی زیندان به‌ بیانووی بازڕه‌سی، سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌لی زیندانیانیان تێكدا و بازڕه‌سی به‌ده‌نیان كردن. مه‌ئمورانی رژیم هه‌ر ماوه‌یه‌ك جارێك به‌ بیانووی جیاجیا، هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر زیندانیان و ئه‌زیه‌ت و ئازاریان ده‌ده‌ن.