به پێی راپۆرتی هه‌په‌گه باڵی چه‌كداری په‌كه‌كه سه‌رله‌به‌یانی رۆژی ٢٧ی ئاگۆست به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس و هێزه كۆماندۆكانی ئۆستانی دێرسیم، كه‌وتوونه‌ته به‌ر هێرشی گریلاكان و له ئاكامدا ٢٧ پۆلیس و كۆماندۆ كوژران و ٢ گریلاش گیانیان به‌ختكردووه.به پێی ئه‌م راپۆرته، گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه له ناوچه‌ی نهزمییهی ئۆستانی دێرسیم هێرشیان كردۆته سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس و یه‌كه‌ی كۆماندۆكان و قائێمهقامیهتی. چالاكی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه له دوو قۆڵه‌وه بووه و ٤ زرێپۆشیان ته‌قاندۆته‌وه، هه‌روه‌ها گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه ساختمانی پۆلیسه‌كانیان ئاگر تێبه‌رداوه و تا ئێستا له ژماره‌ی كوژراو و بریندار بوونی پۆلیسه‌كان ئامارێك له‌به‌رده‌ستدا نییه. شایانی باسه له‌م هێرشه‌دا فه‌رمانده‌ی تیمی هێرشبه‌ری گریلاكان گیانی به‌ختكرد. هاوكات هێرشكراوه‌ته سه‌ر ساختمانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس و یه‌كه‌ی كۆماندۆ و كوژرانی ١٦ پۆلیس و بریندار بوونی ٣ پۆلیس، كوژرانی ٣ كۆماندۆ و بریندار بوونی ٢ كۆماندۆی دیكه‌ی لێكهوتهوه. هه‌روه‌ها له جه‌ریانی ئه‌م عه‌مه‌لیاتانه گه‌ریلایه‌كی خه‌ڵكی وان به‌ناوی “سدیقه یه‌ڵدز” گیانی له‌ده‌ستدا.