راپۆرته‌كان باس له هێرشی به‌رده‌وام بۆسه‌ر خابگایهكی خوێندكاری كچانی دانیشگای ئازادی بێهبه‌هان و سه‌رنج پێنه‌دانی كاربه‌ده‌ستانی رژیم سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌كه‌ن.
كه‌سانێكی نه‌ناسراو كه تا ئێستا ناونیشانیان ئاشكرا نه‌بووه، رۆژی چوارشه‌ممه ژماره‌یه‌ك ته‌ره‌قه و مه‌وادی ته‌قه‌مه‌نی دهستسازیان خستۆته نێو خابگای خوێندكارانی كچی دانیشگای ئازادی بێهبهكان. به وته‌ی خوێندكاران، ئه‌م رووداوه نزیكه‌ی دوو ساڵه له‌م خابگایه به‌رده‌وامه و سه‌ره‌ڕای زانیاری گه‌یاندن و ناڕه‌زایه‌تی به‌رده‌وام له‌م ماوه‌یه، كاربه‌ده‌ستانی دانیشگا و پۆلیس هیچ به‌دواداچوونێك به‌م مه‌سه‌له‌یه ناكه‌ن. ئه‌م بابه‌ته گه‌لێك ترس و خۆفی ره‌وانی سه‌باره‌ت به نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت له خابگاكانی لێكه‌وتۆته‌وه.