هێرش بۆسه‌ر ساختمانی دادستانی له‌ ئه‌فغانستان

52y
له‌ جه‌ریانی هه‌شت سه‌عات تێكهه‌ڵچوونی نێوان هێزه‌كانی ئه‌منیه‌تی ئه‌فغانستان و هێرشبه‌رانی چه‌كدار له‌ ساختمانی دادستانی ویلایه‌تی “به‌لخ”، ١٠ كه‌س كوژران و ٦٣ كه‌سیش بریندار بوون.
به‌ پێی راپۆرتی “بی بی سی”، چوار پیاوی چه‌كدار كه‌ یونیفۆرمی نیزامی له‌به‌ر كردبوو، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی خاكه‌لێوه‌، له‌ ویلایه‌تی “به‌لخ” له‌ باكوری ئه‌فغانستان چوونه‌ نیو ساختمانی دادستانی ئه‌م وڵاته‌ و ته‌قه‌یان ده‌ستپێكرد. له‌ جه‌ریانی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه‌، هه‌ر چوار هێرشبه‌ره‌كه‌ و پێنج كه‌س له‌ مه‌ئموورانی ئه‌منیه‌تی و پێنج كه‌سی مه‌ده‌نی كوژران. شایانی باسه‌، گروپی تاڵبان به‌رپرسایه‌تی ئه‌م هێرشه‌یانه‌ی وه‌ئه‌ستوو گرتووه‌.