هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی عه‌ره‌بستانی سعودی به هێرش بۆسه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كۆچبه‌ر له ئۆستانی “خه‌بر”، سه‌ركوتی كردن.
لهجهریانی هێرشی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی عه‌ره‌بستان، یه‌كێك له كرێكاره‌كان به توندی بریندار بوو و ژماره‌یه‌كیش ده‌ستبه‌سه‌ر كران. رۆژی یه‌كشه‌ممه كرێكارانی كۆچبه‌ر له عه‌ره‌بستانی سعودی له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو، كۆبوونه‌وه‌ی ئێعترازیان وه‌ڕێخستووه و خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان بوون. كرێكارانی خارجی و كۆچبه‌ری عه‌ره‌بستانی سعودی له ناڕه‌زایه‌تی به بارودۆخی خراپ و نامرۆڤانه‌ی خۆیان، چه‌وساندنه‌وه‌ی توند و بێ مافی چه‌ندین جاری به‌رده‌وام كۆبوونه‌وه و خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخستووه.