هێرش بۆسه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌ رۆژی له‌به‌ركردنی لیباسی مه‌حه‌للی له‌ سنه‌

624

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی ره‌زبه‌ر، ژماره‌یه‌ك له‌ هاوڵاتیانی شاری سنه‌ به‌ بۆنه‌ی رۆژی له‌به‌ر كردنی جلوبه‌رگی مه‌حه‌للی، رژانه‌ نێو شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌ و رێزیان له‌و رۆژه‌ گرت.
به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، ژماره‌یه‌ك له‌ ژنان و پیاوانی شاری سنه‌ له‌م رۆژه‌دا به‌ له‌به‌ر كردنی جلوبه‌رگی كوردی محه‌للی له‌ شه‌قامه‌كانی فێردۆسی، مه‌یان ئێقباڵ، شه‌شۆم به‌همه‌ن و باخی سپیدار كۆبوونه‌وه و‌ به‌ ده‌ربڕینی شادی و خۆشی و چه‌پڵه‌لێدان مه‌راسمێكیان به‌ڕێوه‌برد، به‌ڵام دوای ده ده‌قیقه‌، له‌لایه‌ن مه‌ئمورانی لیباس شه‌خسی و هێزی ئینتزامی رژیمه‌وه‌ هێرشیان كرایه‌ سه‌ر و بڵاوه‌یان پێكردن. شایانی باسه‌ له‌م مه‌راسمه‌ كه‌ به‌ شێوه‌ی خۆڕسك و له‌سه‌ر سه‌فحه‌ی دونیای مه‌جازی بانگه‌وازی بۆكرابوو، حزووری ژنان زۆر به‌رچاو بووه‌.