هێرش بۆسه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی زیان لێكه‌وتووان له‌ مه‌شهه‌د

729
راپۆرته‌كان باس له‌ هێرشی مه‌ئموورانی رژیم بۆسه‌ر كۆبوونه‌وی ناڕه‌زایه‌تی زیان لێكه‌وتووانی “په‌دیده‌ی شاندیز” له‌ مه‌شهه‌د ده‌كه‌ن.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی خه‌رمانان، هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كان رژیم به‌ چه‌ندین ئوتوموبیل هێرشیان كرده‌ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی سه‌هامدارانی په‌د‌یده‌ی شاندیز له‌ چواڕای “خه‌یام” له‌ مه‌شهه‌د و نزیكه‌ی ١٠٠ كه‌س له‌ ناڕازییانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. شایانی باسه‌، رۆژی چوارشه‌ممه‌یش زیاتر له‌ هه‌زار كه‌س له‌ زیان لێكه‌وتووان له‌ به‌رامبه‌ر ئۆستانداری رژیم له‌ مه‌شهه‌د به‌ره‌و چوارڕای له‌شكر خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست، ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته ناڕه‌زایه‌تی میلیتاریزه‌ كردنی شاری مه‌شهه‌دی لێكه‌وته‌وه‌.