هێرش بۆسه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی ناشران له‌ تاران

401
رۆژی سێشه‌ممه‌، مه‌ئمورانی ئینتزامی رژیم به‌ هێرش كردنه‌ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ژماره‌یه‌ك له‌ ناشرانی چالاك له‌ ئێران كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر سازمانی كاروباری ماڵیاتیی رژیم له‌ تاران كۆببوونه‌وه‌، له‌گه‌ڵیان تێكهه‌ڵچوون.
ناشران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ وه‌رگرتنی ماڵیاتی قورس، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست و خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان بوون. مه‌ئمورانی ئینتزامی و ئه‌منیه‌تی رژیم به‌ هێرش بۆسه‌ر ناڕازییان و تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ ئه‌وان، هه‌وڵیان دا بڵاوه‌یان پێبكه‌ن. به‌ڵام ناشران له‌به‌رامبه‌ر هێرشی مه‌ئمورانی رژیم خۆڕاگریان كرد و درێژه‌یان به‌ كۆبوونه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كه‌ی خۆیاندا. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ به‌ پێی یاسا، ناشران كه‌ هه‌ڵسووڕاوانی فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵگا به‌ حیساب دێن، له‌ژێر چاودێری وه‌زاره‌تی ئیرشادی رژیم له‌ په‌رداخت كردنی ماڵیات مه‌عاف كراون.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →