مه‌ئمورانی ئه‌منیه‌تی رژیم به هێرش بۆسه‌ر هاوڵاتیانێك كه بۆ وه‌رگرتنی بڕه پاره‌ی پیش په‌رداختی خۆیان له به‌رده‌م شیركه‌ته‌كانی ئیران خودرۆ و سایپا له تاران كۆببوونه‌وه، سه‌ركوتیان كردن.
رۆژی شه‌ممه ٢١ی مانگی خه‌رمانان، ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵك له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌سپاردنی ئۆتومبیلهكانیان به كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م نوێنه‌ری شیركه‌ته‌كانی سایپا و ئیران خودرۆ، خوازیاری وه‌رگرتنی بڕه پاره‌ی پیش په‌رداخت بوون. دوابه‌دوای ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه، مه‌ئمورانی رژیم به ئاماده‌بوونیان له شوێنه‌كه و ده‌ست تێوه‌ردانیان، بڵاوه‌یان به كۆبوونه‌وه‌كه كرد و ئه‌زیه‌ت و ئازاریان دان.