هێرش بۆسه‌ر هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی به‌رده‌م باره‌گای ئاكه‌په‌ له‌ ئامه‌د

304
به‌ پێی راپۆرتی فورات نیوز، شه‌وی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ هێرش كرایه‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی به‌رده‌م باره‌گای ئاكه‌په‌ له‌ شاری ئامه‌د و به‌و هۆیه‌وه‌ پۆلیسێك بریندار كرا. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، بە بۆمب هێرش کراوەتە سەر ئۆتۆمبێلێکى سەربازى لە جۆرى تۆما کە لە بەردەم باره‌گاکەى ئاکەپە راوەستابوو و لە ئەنجامدا ئاگرى تێبەربووە و پۆلیسێکیش بریندار بووە. شایانی باسه‌ باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى تورکیه‌وه‌ شەقامەکانى نزیک لە بارەگاى ئاکەپە داخراون و هێزێکى ئەمنیه‌تی زۆر لە شوێنى روداوەکە جێگیر كراون.