هێرش كرانه‌ سه‌ر دوو ژن له‌ شاری مه‌ریوان

627
له‌ یه‌كێك له‌ شه‌قامه‌كانی شاری مه‌ریوان دوو كه‌س به‌ ئێسپره‌ی بیبه‌ر و فڕمێسكڕێژ هێرشیان كرده‌ سه‌ر دوو ژن و ئازاریان دان.
به‌ پێی وته‌ی شاهیدان عه‌ینی، دوو كه‌سی نه‌ناسراو له‌ رێگایه‌ك ناسراو به‌ گوزه‌ری هه‌ورامییه‌كانی شاری مه‌ریوان، به‌ ئێسپره‌ی بیبه‌ر هێرشیان كرده‌ سه‌ر دوو ژن به‌ڵام له‌ لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ ده‌ستبه‌جێ یارمه‌تی دران و دوو كه‌سه‌كه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كردن به‌ڵام به‌ هۆی دره‌نگ هاتنی پۆلیس هه‌ر دوو هێرشبه‌ره‌كه‌ توانیان له‌ شوێنه‌ ده‌رباز بن و دوای ته‌واو بوونی رووداوه‌كه‌ پۆلیس له‌ شوێنه‌كه‌ ئاماده‌ بوو.