هێرش كردنه‌سه‌ر دوو كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی نه‌یاری ده‌وڵه‌تی توركیه‌

582
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری فه‌رانسه‌، رۆژی چوارشه‌ممه‌ هێرشی پۆلیسی توركیه‌ بۆسه‌ر ساختمانی ٢ی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی خه‌به‌ری نه‌یاری ده‌وڵه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یێب ئه‌ردۆغان و هه‌وڵدان بۆ داگیر كردنی ئه‌وان، تێكهه‌ڵچوون و توندوتیژی لێكه‌وته‌وه‌.
هێزه‌كانی پۆلیسی توركیه‌ به‌ هاویشتنی گازی فرمێسكڕێژ و ئۆتۆمۆبیلی ئاوپاشی دژه‌ شورش، ناڕازیانێك كه‌ بۆ پێشگیری له‌ داگیر كردنی ته‌له‌فزیۆنه‌كانی “بۆگۆن تی وی یان ته‌له‌فزیۆنی ئه‌مڕۆ” و كاناڵی تورك كۆببوونه‌وه‌، سه‌ركوت كرد و چوونه‌ نێو ساختمانه‌كه‌. ئه‌م هێرشه‌ به‌ حوكمی دادستانی ئێستانبۆل و پشتیوانی ئه‌ردۆغان روویدا. هاوكات سه‌دان كه‌س له‌ شاره‌كانی ئێستانبۆل و ئانكارا له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌م كرده‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیه‌ كۆبوونه‌وه‌ و دروشمی “ئێمه‌ بێده‌نگ نابین”یان به‌رز كرده‌وه‌. ناڕازییان ئه‌م كرده‌وه‌یان به‌ سه‌ركوتی ده‌نگی نه‌یارانی ده‌وڵه‌تی توركیه‌ له‌ سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی زووتر له‌ كاتی دیاریكراوی ١ی نوامبر ناولێبرد. ده‌وترێت سه‌هامداری ئه‌م دوو كاناڵه‌ ته‌له‌فزیۆنییه‌ به‌ لایه‌نگری له‌ “محه‌ممه‌د فه‌تحۆڵڵا گۆلێن” مه‌رجه‌عێكی مه‌زهه‌بی نه‌یاری ده‌وڵه‌تی توركیه‌ جێگیر له‌ ئامریكا به‌ناوبانگه‌.