هێند مه‌یدانی گه‌وره‌ترین مانگرتنی كرێكاریی جیهان

18
له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، مانگرتنی ١٨٠ میلیۆن كه‌سیی له‌ هێند، ڕێگه‌ی ئاسن و ڕێگه‌ پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ی داخستووه‌.
كرێكارانی زۆربه‌ی پیشه‌سازییه‌كان له‌وانه‌، كارمه‌ندانی بانكه‌كان، پۆست، مۆعه‌لیمانی مه‌دره‌سه‌كان و كالێجه‌كان، مه‌عده‌نچیان و كرێكارانی بیناسازیی، به‌رق، تڕانزیتی شاریی ده‌ستیان داوه‌ته‌ مانگرتن و ئه‌م مانگرتنه‌ به‌و ١٢ داواكارییه‌ دیاریكراوه‌یه‌وه‌ له‌ ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی مانگی خه‌رمانانه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌. چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی لانیكه‌می هه‌قده‌ست بۆ ٦٩٢ ڕووپییه‌ له‌ ڕۆژدا و پشتیوانیی ده‌وڵه‌ت و بیمه‌ی سه‌رتاسه‌ریی و ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی كرێكاران، له‌ زومره‌ی داخوازییه‌ هاوبه‌شه‌كانی ١٨٠ میلیۆن كرێكاری به‌شدار له‌م مانگرتنه‌یه‌. یه‌كێتیی كرێكاران، ده‌وڵه‌ت به‌ خسووسی كردنی به‌شه‌ گشتییه‌كان و بانگهێشتی سه‌رمایه‌دارانی بیانیی بۆ‌ سه‌رمایه‌گوزاریی له‌ به‌شه‌ سه‌نعه‌تییه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن. یه‌كێتیی كرێكاران وێڕای ناڕه‌زایه‌تیی به‌ ٢٥ ساڵ به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی سیاسه‌تی نێئۆلیڕاڵی له‌م وڵاته‌، ئه‌م سیاسه‌ته‌ی به‌ هۆكاری قووڵبوونه‌وه‌ی نایه‌كسانیی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ كۆمه‌ڵگای هێند و چه‌وسانه‌وه‌ی زیاتری كرێكاران زانیوه‌. به‌پێی ڕاپۆرتێك كه‌ دامه‌زراوه‌ی “كرێدیت سووئیس” له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ژاریی له‌ هێند بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، یه‌ك له‌سه‌دی ده‌وڵه‌مه‌ندترین دانیشتووانی هێند، خاوه‌نی ٥٣ له‌سه‌دی گشت سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م وڵاته‌ن و به‌شی ١٠ له‌سه‌دی چینی ده‌وڵه‌مه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌، ٧٦ له‌سه‌دی گشت سه‌رمایه‌ئه‌م وڵاته‌ن. به‌واتایه‌كی دیكه‌، ٩٠ له‌سه‌دی كۆمه‌ڵگای هێند ته‌نها كه‌متر له‌ یه‌ك له‌سه‌ر چواری گشت سه‌رمایه‌ ئه‌م وڵاته‌یان هه‌یه‌.