هەوڵی دەستبەسەراگرتنی ماڵی هاوڵاتیەكی شاری مەهاباد

361t

رژیمی كۆماری  ئیسلامی لە هەوڵی  ئەوەدایە ده‌ست به‌سه‌ر ماڵی هاوڵاتییەكی خەڵكی شاری مەهاباد و زیندانی سیاسی ده‌یه‌ی شه‌ست بگرێت.
رژیم له‌ هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی ماڵی هاوڵاتییەكی خەڵكی شاری مەهاباد و زیندانی پێشووی ده‌یه‌ی شه‌ست دایه‌ و پێی راگەیاندووه‌ كە دەبێ لە خێراترین كاتدا ئەو ماڵە چۆڵ بكەن. ناوبراو كه‌ پیاوێكی تەمەن ٨٠ ساڵه‌، گەلێك زیندان و چەرمەسەری كێشاوە و كەوتۆتە بەر ئەشكەنجە و ئازار، لە لایەن كاربەدەستانی رژیم لە شاری مەهاباد پێی راگەیەندراوە، كە دەبێ له‌ خێراترین كاتدا ماڵەكەی بە قازانجی بونیادی موستەزعەفان چۆڵ بكات و رادەستی دەوڵەتی بكات. دەوترێ ماڵی ئەو هاوڵاتییە دوو میلیارد تمەن بایەخی هەیە به‌ڵام دەوڵەت ماڵەكه‌ی بە بڕی ١٢٠ میلیۆن تمه‌ن فرۆشتووه‌ بە یەكێك لە دەست و پەیوەندەكانی خۆی لەو شارە.