هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیم له شاری بانە لە سەروبەندی دووهەمین ساڵڕۆژی ئێعدامی شێركۆ مەعارفی، هەڕەشەیان لە بنەماڵەكەی كردووه كە نابێت هیچ رێوڕەسمێكی بۆ بەڕێوهببهن.
لە سەروبەندی رۆژی ١٣ی خهزهڵوهر، دووهەمین ساڵڕۆژی ئێعدامی شێركۆ مەعارفی، بنەماڵە و نزیكانی لە شاری بانە، لە رێگای پێوەندی تەلەفوونی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە هەڕەشەیان لێكراوە كە نابێ هیچ چەشنە مهراسمێك بە بۆنەی ساڵڕۆژی ئێعدامەكەی بەرێوەبچێت و پێیان وتوون لە ئەگەری بەرێوەبردنی ساڵڕۆژی ئێعدام و كۆبوونە لەسەر گڵكۆی شێركۆ، بە تۆمەتی هەوڵدان بهمهبهستی تێكدانی ئهمنیهتی گشتی، دەستبەسەر دەكرێن. جێگای وهبیرهێنانهوهیه شێركۆ مەعارفی تەمەن ٣٣ ساڵ خەڵكی شاری بانە رێكەوتی ٩ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٨٧ لە یەكێك لە ئاواییە سنوورییەكانی نێوان كوردستانی ئێران و عێراق لە لایەن هێزەكانی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر كرا. ناوبراو پاش چەندین مانگ راگرتنی لە ژوورە تاكەكەسییهكانی سپای پاسداران و ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز، بە تۆمەتی هاوكاری لەگەڵ “حێزبێكی نهیاری رژیم” لە لایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی شاری سەقز حوكمی ئێعدامی بۆدەركرا، حوكمەكەش لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی ئۆستانی كوردستان و دادگای باڵای رژیمی كۆماری ئیسلامیەوە تهئید كرایهوه. شێركۆ مەعارفی سهعات ٦ی سەرلەبەیانی رۆژی ١٣ی خهزهڵوهری ساڵی ١٣٩٢ لە زیندانی ناوەندی شاری سەقز ئێعدام كرا.