ئەندامێكی هەیئەتی عیلمی زانستگای رازیی كرماشان وەك شیمیزانی لێهاتووی ئێران لە ساڵی ٩٣ هەڵبژێردرا.
“پرۆفسۆر محەممەدباقر قولیوەند” ئەندامی هەیئەتی زانستی زانستگەی شیمیی دانیشگای رازیی كرماشان وەك باشترین شیمیزانی ئێران لە ساڵی ٩٣ هەڵبژێردرا. هەڵبژێردرانی ئەم پرۆفسۆره كرماشانییە لەسەر پێشنیاری كومیتەی شیمیی لێكدانەوە بووه و لە هەیئەتی بەڕێوەبەرایەتی ئەنجومەنی شیمیی ئێرانیش پەسند كراوە. جێگای ئاماژهیه بڕیارە لە رێوڕەسمی ٢١مین سمیناری شیكردنەوەی شیمیی ئێراندا كە لە دانیشگای چەمران لە ئەهواز لە رێكەوتی ٢٣ تا ٢٥ی رەشەممە بهڕێوهبچێت، رێز لەم پروفسۆره بگیردرێت