ه‌ئیدی حوكمی نوێی زیندان له‌دژی بێهنام ئیبراهیم زاده‌

909
به‌ پێی راپۆرتی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی، حوكمی نوێی حه‌وت ساڵ و ٩ مانگ زیندان له‌دژی هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری به‌ندكراو “بێهنام ئیبراهیم زاده‌” له‌ زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج ته‌ئید كرا.
بێهنام ئیبراهیم زاده‌ هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ ئه‌وه‌ڵی مانگی ره‌زبه‌ردا له‌ كاتی وه‌رگرتنی به‌رگه‌ی وه‌زعیه‌تی قه‌زایی، ئاگادار بوو كه‌ حوكمی قورسی حه‌وت ساڵ و ٩ مانگ و ١٥ رۆژ زیندان به‌ حوكمه‌ پێشووه‌كانی زیاد كراوه‌. ئه‌م بابه‌ته‌ به‌م مانایه‌ كه‌ له‌ روانگه‌ی ده‌زگای قه‌زایی رژیمه‌وه‌ ئه‌م حوكمه‌ قه‌تعیه‌ و ده‌بێ به‌كرده‌وه‌ ده‌ربێت. بێهنام ئیبراهیم زاده‌ هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری و له‌ ئه‌ندامانی “كومیته‌ی به‌دواداچوون بۆ پێكهێنانی رێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان”، به‌ تۆمه‌تی بێ بنه‌مای “ته‌بلیغ له‌دژی نیزام” مه‌حكوم كراوه‌.