كرێكارانی كارخانه‌ی “فۆرج گۆسته‌ری ئه‌سفراین” له ئۆستانی خوراسانی شومالی به هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌نی گونجاو له شوێنی كار، هه‌ر رۆژه تووشی خه‌ساره‌تی گیانی ده‌بن.ئه‌م كارخانه‌یه هێڵی به‌رهه‌مهێنانی بچوكی فولاده و زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی خۆی بۆ شیركه‌تی سایپا دروست ده‌كات. فه‌زای مه‌جازی بچوك و غه‌یره ستاندارده. ٢٥٠ كرێكار كه زیاتر له ٢٣٠ كه‌س له‌وان له پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان له حاڵی كار و چالاكین، له ئه‌منیه‌تی گیانی له‌م شوێنه به‌هره‌مه‌ند نین. به هۆی ناچالاكی واحیدی “ئێچ ئێس پی” و كه‌مته‌رخه‌می خاوهنكاران، كرێكاران له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا تووشی خه‌ساره‌تی گیانی جۆراوجۆر بوون.