ه‌ڕانه‌وه‌ په‌ناخوازان به‌ فڕۆكه‌ی نیزامی ئاڵمان

543
به‌ پێی راپۆرتی دۆیچه‌وله‌، ده‌وڵه‌تی ئاڵمان له‌ داهاتوودا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌ناخوازانێك كه‌ داوای په‌نابه‌ریه‌تیان له‌ وڵاتی ئاڵمان كردووه‌، ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
ده‌وڵه‌تی ئاڵمان له‌ داهاتوودا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سته‌ له‌ په‌ناخوازان له‌ فڕۆكه‌ی ته‌رابه‌ری نیزامی ئه‌م وڵاته‌ كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت و فڕۆكه‌وانانی ئه‌رته‌شیش له‌ خزمه‌ت ده‌گرێت. ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌وڵه‌تی ئاڵمان، به‌شێك له‌ رێوشوێنێكه‌ كه‌ بڕیاره‌ ره‌وتی تاوتوێ كردنی داواكاری په‌نابه‌ریه‌تی و له‌ ئه‌گه‌ری ره‌ت بوونه‌وه‌ی ئه‌م دواكارییه‌، گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌ناخوازان بۆ وڵاتێك كه‌ لێوه‌ هاتوون، خێراتر بكات. ئه‌م راپۆرته‌ جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، ده‌وڵه‌تی فێدراڵ و ئه‌یاله‌ته‌كانی ئاڵمان به‌نیازن له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌كانی داهاتوودا ژماره‌ی په‌ناخوازانێك كه‌ بۆ وڵاته‌كانیان ده‌یانگه‌ڕێنه‌وه‌، زیاتر بكه‌نه‌وه‌.