ه‌یانییه‌ی هاوبه‌شی كرێكارانی نانه‌واییه‌كانی سنه‌ و مه‌ریوان

620q
كرێكارانی نانه‌واییه‌كانی سنه‌ و مه‌ریوان له‌رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌ پێوه‌ند له‌گه‌ڵ هه‌قده‌سته‌كانی ساڵی ٩٥، خوازیاری زیادكرانی رێژه‌ی هه‌قده‌سته‌كانیان هاوتای رێژه‌ی راسته‌قینه‌ی ئاوسان له‌ ئێران و هه‌روه‌ها سه‌به‌ته‌ی پێداویستییه‌ سه‌ره‌كییه‌كان بوون.
له‌ به‌شێك له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه‌: “ئه‌نجۆمه‌نه‌ سێنفییه‌كانی كرێكارانی نانه‌واییه‌كانی سنه‌ و مه‌ریوان، هیوارداره‌ كه‌ چینی كرێكار له‌رێگه‌ی یه‌كگرتوویی و هاوپشتی یه‌وه‌ هه‌نگاوگه‌لی پته‌و بۆ پێكهێنانی ته‌شه‌كۆلی سه‌رتاسه‌ریی و سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵگرێت هه‌تا له‌رێگه‌ی‌ هێزی یه‌كگرتووی خۆیانه‌وه‌، بتوانن پێش به‌ ده‌ستدرێژیی خاوه‌نانی سه‌رمایه و پشتیوانه‌كانیان بۆ سه‌ر سفره‌ی بێ ره‌ونه‌قی چینی كرێكار بگرن.”