وازهێنانی ئه‌حمه‌د داود ئۆغلوو له‌ پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێ

270
رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی گه‌لاوێژ، “ئه‌حمه‌د داود ئۆغلوو” سه‌رۆك وه‌زیری توركیه‌ له‌ پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی هاوپه‌یمان، وازی هێنا.دوابه‌دوای شكستی وتووێژی ئه‌حمه‌د داود ئۆغلوو له‌گه‌ڵ رێبه‌ری حیزبی حه‌ره‌كه‌تی میللی له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ بۆ پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی هاوپه‌یمان، به‌ شێوه‌ی ره‌سمی حوكمێك كه‌ له‌لایه‌ن “ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان”ه‌وه‌ بۆ پێكهێنانی ده‌وڵه‌ت وه‌ریگرتبوو، بۆ‌ ناوبراوی گه‌ڕانده‌وه‌. پاش وازهێنانی داود ئۆغلوو له‌ پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێ، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ سه‌رۆك كۆماریی توركیه‌ هه‌ڵبژاردنی زووتر له‌كاتی دیاریكراو رابگه‌یه‌نێت.