وازهێنانی ٣٠ راوچی له راوكردن له‌‌ شاری بۆكان

184y (1)
له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا و له‌ درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تی چالاكی ژینگه‌پارێزی له‌ كوردستان، ٣٠‌ راوچی له‌ چیای “به‌رده‌زه‌رد”ی شاری بۆكان، نزیكه‌ی ٣٠ كه‌ویان له‌ داوێنی سروشت ئازاد كرد.ئه‌م راوچیانه‌ له‌ چیای “به‌رده‌زه‌رد”ی ئه‌م شاره‌ وازهێنانی خۆیان له‌ راوكردنی ئاژه‌ڵ و باڵنده‌كان راگه‌یاند. ژماره‌یه‌ك له‌ راوچییه‌كان سه‌رجه‌م قه‌فه‌سه‌كانیان له‌ نێو ئاگردا سووتاند و هه‌ندێكی دیكه‌شیان به‌ شكاندنی چه‌كه‌كانیان، باڵنده‌كانیان له‌ داوێنی سروشت ئازاد كرد. پێشتریش لە چەندین شاری دیكەی كوردستان هەوڵی لەو چەشنە بەڕێوەچووە. هه‌روه‌ها هه‌ر ماوه‌یه‌ك جارێك لایەنگرانی ژینگە بە شێوەی خۆڕسك، سەیرانگە و شوێنە گشتییەكانی كوردستان خاوێن دەكەنەوە.