واژۆی ڕێكه‌وتننامه‌ی هاوپه‌یمانی نه‌یاره‌كانی “ناتانیاهوو”

سه‌رۆكی حیزبی میانه‌ی‌ “یه‌ش عه‌تید” كه‌ به‌رپرسیاره‌تی پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی گرتۆته‌ ئه‌ستۆ، توانی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له‌ حیزبه‌ جوراوجۆره‌كانی نه‌یاری “ناتانیاهوو” ڕێكه‌وێتئه‌م حیزبانه‌ پێشتریش هه‌ڵوێستی خۆیان بۆ لابردنی “ناتانیاهوو” ڕاگه‌یاندبوو و ئێستا به‌ واژوو كردنی ئه‌م ڕێكه‌وتننامه‌یه‌ توانیویانه‌ ده‌وڵه‌تێكی هاوپه‌یكان پێك بێنن.

یه‌ش عه‌تید” له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری ئیسرائیل پێوه‌ندی گرتووه‌ و پێی ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ پشتیوانی بۆ پێكهێنانی “هاوپه‌یمانی بۆ گۆڕان” به‌ ده‌ست هێناوه‌ناوبراو له‌ به‌شێكی تر له‌ وته‌كانیدا ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران به‌ شێوه‌ی چه‌رخانی له‌ نێوان خۆی و  نه‌فتالی بنێت” ده‌گۆردرێت هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیری یه‌كه‌م له‌ حیزبی “یامینا” ده‌بێتبه‌ پێی ڕاپۆرته‌كان كۆی گشتی ئه‌و حیزبانه‌ ڕێكه‌وتنیان واژوو كردووه‌، ٨ حزبی جۆراوجۆرن و به‌ پێی ئه‌م ڕێكه‌وتننامه‌یه‌ ده‌وڵه‌تی نوێ حه‌وت ڕۆژ كاتییان هه‌یه‌ بۆ گرتنی ده‌نگی نوێنه‌ران له‌ پارله‌مانی ئه‌و وڵاته‌. “ناتانیاهوو” و حیزبه‌كه‌ی “لیكوود” هه‌وڵی خۆیان ده‌ده‌ن بۆ به‌رگری له‌ ده‌نگدانی نوێنه‌ران و په‌سه‌ند كرانی ئه‌م ڕێكه‌وتننامه‌یه‌، حه‌وته‌ی داهاتوودا ئه‌م ڕێكه‌وتننامه‌یه‌ ئه‌بی له‌پاڕلمانی ئیسڕائیل په‌سه‌ند بكرێت.