وه‌زیره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی رژیم و ئا‌مریكا، رۆژی یه‌كشه‌ممه له سویس چاوپێكه‌وتنیان كرد و بۆ گه‌یشتن به رێكه‌وتنێكی سیاسی له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی هه‌سته‌یی تا به‌ر له مۆڵه‌تی دیاری كراوی كۆتایی مانگی مارس، له‌گه‌ڵ یه‌كتر گفتگۆ ده‌كه‌ن.
مۆڵه‌تی دانیشتنه‌كانی رژیمی كۆماری ئیسلامی و گروپی ١ + ٥ تا ئێستا دوو جار تازه كراوه‌ته‌وه. به‌ڵام ته‌واوی لایه‌نه‌كان رایانگه‌یاندووه، ئه‌مه دوایین ده‌وری دانیشتنه‌كانه و ٣١ی مارسیان وه‌ك زووترین كات بۆ گه‌یشتن به رێكه‌وتنی سیاسی دیاری كردووه. تۆمار كردنی رێكه‌وتنی كۆتایی و چڕ‌وپڕ، ده‌بێ تا كۆتایی مانگی ژوئه‌ن، به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ٩ی مانگی پوشپه‌ڕی ساڵی ١٣٩٤ به‌ڕێوه‌بچێت.