وتەیەک بەبۆنەی ١٣ی ئابان، رۆژی دانش ئاموز

رۆژی ١٣ی ئابان لە ئێران، ساڵرۆژی چەند رووداوی گرینگە. ساڵرۆژی کوشتاری دانش ئاموزان لە ساڵی ١٣٥٧ لە لایەن جەنایەتکارانی حکومەتی پەهلەوی، ساڵرۆژی داگیرکرانی سفاره‌تی ئامریکا لە لایەن حیزبۆڵاییه‌كانی پەیڕەوی خومەینی، ساڵرۆژی هاتنە مەیدانی سەدان هەزار کەسیی قوتابیان و خوێندکاران لەدژی کوده‌تای هەڵبژاردنی دەورەی دەیەمی سەرۆک کۆماریی و نیشاندانی حزوری سەربەخۆ و بەهێزی بزوتنەوەی لاوان لە خەبات له‌دژی رژیمی کۆماری ئیسلامیە.هەرلەم بابەتەبە یەکخستنی تێکۆشانمان رژیمی کۆماری ئیسلامی بروخێنینوتەیەک بەبۆنەی رۆژی کۆبانی یەوەزستانێکی دژوار لە چاوەڕوانی منداڵانی کار و خیابانیداراگەیاندنی کومیتەی ناوەندی حیزبی کومونیستی ئێرانمەزنخوازی شێتانەی ئۆردوغان لەبەردەم شکستێکی تردالە رۆژی ١٣ی خەزەڵوەری ساڵی ٥٧ و لە سەروبه‌ندی نزیک بوونەوە لە سەرکەوتنی ئاخێزی جەماوەریی خەڵک، ژمارەیەک لە دانش ئاموزان كه‌ بە ڕەواڵی ئاسایی ئەو دەورانە، لە دانیشگا تاران کۆبونەوە و هاوڕێ و هاوهەنگاو لەگەڵ خوێندکاران خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست؛ له‌لایه‌ن هێزە نیزامیەکانی دەوڵەتی “شەریف ئیمامی”وه‌ گوللە باران كران و لە ئاکامی ئەم رووداوەدا ژمارەیەکی زۆر خوێندكار گیانیان لەدەستدا. دەوڵەتی شەریف ئیمامی کە کوشتاری خوێناوی ١٧ی مانگی گەلاوێژی ئەو ساڵەی لە مەیدانی “ژاڵە”ی تارانیشی لە پەروەندەدا هەبوو، رۆژێک دوای کوشتاری دانش ئاموزەکان لە دانیشگا تاران لێک هەڵوەشا و لەسەرکار لاچوو.دوای رووداوی خوێناوی ١٣ی خەزەلوەری ساڵی ١٣٥٧، ئەم رۆژە وەک “رۆژی دانش ئاموز” ناونرا. ساڵیک دوای کارەساتی خوێناوی زانکۆی تاران، راست لە وەها رۆژێکدا لە کردارێکی سازمان دراو لە لایەن حیزبۆڵاییه‌كانی لایەنگری خومەینیەوە، سفاڕەتی ئامریکا لە تاران داگیر کرا. رێکخەرانی شانۆی فریوکارنەی داگیر کردنی سفاڕەتی ئامریکا، بەم کردەوەی خۆیان کە نزیک بە ساڵ و نیوێک بەردەوام بوو، سفارەتی داگیر کرا573وی ئامریکایان کردە ناوەندی ڕاگەیاندنی سیاسەتی دژی شۆڕشی سەرانی رژیم و لە سەروشیانەوە خومەینی. داگیر کردنی سفاڕەتی ئامریکا کە ئەساسەن بە فەرمانی خومەینی ئەنجامدرابوو، لەوێوە کە دەورێکی گرنگی لە پاشەکشە کردن بە جەریاناتی چەپ و رادیکاڵ و سەرکوتی شۆڕش هەبوو، خومەینی ناوی نا “شۆڕسی دووهەم؛ بەڵام ئینقلابی دووهەم شتێک نەبوو بێجگە لە درێژەی سەرکوتی شۆڕشی ئازادیخوازانەی خەڵکی ئێران لە لایەن کۆنەپەرستی ئیسلامی حاکمەوە. دروشمی مەرگ بۆ ئامریکا کە لەو رۆژە بەدواوە بە توندیەکی زیاترەوە لە لایەن حیزبۆڵاییه‌كان و تەیفی لایەنگرانی خومەینیەوە ئەدرا، کرایە سەرپۆشێک بۆ سەرکوتی هەر دەنگێکی نەیار. لەو رۆژە بەدواوە دار و دەستە تەحریک کراوەکانی حێزبۆڵایی کەوتنە گیانی کومونیستەکان و هەموو ده‌نگێکی ئازادی خوازانە و سیکۆلار کە دەبیسترا، لێاندان، گرتیانن و کوشتیانن. ئەم رووداوە سەرەتای سەرکوتی شۆڕشی ئازادیخوازانەی خەڵکی ئێران بە وەسیلەی کۆنەپەرستی حاکم بوو. شۆڕشێک کە رژیمی شا نەیتوانیبوو سەرکوتی بکات دوای رووداوی داگیر کردنبی سفاڕەت، سەرکوت کردنی بە شێوەیەکی وەحشیانەتر لە لایەن ڕژیمی تازە بە دەسەڵات گەیشتوەوە درێژەی پێدرا. زۆرێک لە ڕیکخەرانی ئەو دەورانەی داگیر کردنی سفارەتی ئامریکا دواتر لە ریزی دامەزرێنەرانی سپای پاسداران و دەزگا ئیتلاعاتیەکانی رژیم و ئەشکەنجەگەران و زیندانواناندا قەراریان گرت. حیزبی تودە و سازمانی فیداییانی ئەکسەریەت بە تەئید کردنی ئەم حەرەکەتە بە شێوەیەکی سەرشۆڕانە چوونە ریزی داکۆکیکارانی رژیمەوە و زۆری پێنەچوو کە خۆشیان بوونە قوربانی خۆش خزمەتیەکانیان بۆ کۆنەپەرستانی پشتیوانی سەرمایە.لەگەڵ ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی بەردەوام لە هەوڵدا بووە تا بە جێنشین کردنی ساڵرۆژی داگیر کردنی سفارەتی ئامریکا، ساڵرۆژی رێزگرتن لە دانش ئاموزان لەبیر بەڕێتەوە، بەڵام بەردەوام بە هیمەتی خوێندکاران و دانش ئاموزانی شۆڕشگێر رێزگرتن لەم رۆژە زیندوو ماوەتەوە. لە ١٣ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٨٨ کە نزیکەی ٥ مانگ لە راگەیاندنی ئاکامەکانی دەیەمین دەورەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تێدەپەڕی، لە رێزگرتنی ئەم رۆژەدا و لە درێژەی ئاخێزی جەماوەریدا، خۆپیشاندانێکی گەورە کەوتەڕێ کە لە راستیدا دەربڕینی ناڕەزایەتی بوو لەدژی نیزامی کۆماری ئیسلامی.ئەگەرچی ڕێبەرانی ئوپوزسیۆنی دوورخراوە لە دەسەڵات هەوڵ ئەدەن کە لاوان لە هەموو جۆرە حەرەکەتێک لەدژی کولیەتی رژیمی ئیسلامی بە دوور بگرن، بەڵام لاوان بە دروشمی: “مەرگ بۆ دیکتاتۆر” ئیبتیکاری عەمەل و هیدایەتی ئەم خۆپیشاندانەیان بەدەستەوە گرت.کۆماری ئیسلامی لە ماوەی ٣٦ ساڵی رابردودا بەردەوام بۆ هێنانەدی ئامانج و پرۆژەکانی لە هەوڵدا بووە تا لە لایەکەوە بە ئیجرای بەرنامەی جیا کردنەوەی جنسیەتی لە شوێنە ئاموزشیەکاندا، بە گۆڕینی ناوەرۆکی کتێبە دەرسیەکان و لابردنی هێندێک لە دەرسەکانی علومی ئینسانی لە زانکۆکاندا، بە ناردنی ئاخوند و پاسدار بۆ مەدرەسەکان، بە پادگانی کردنی قوتابخانە و زانكۆکان و بە دروست کردنی هەموو جۆرە کۆسپێکی ئەخلاقی، لاوان وادار بە ملکەچ بوون و بێدەنگی و بێ حەرەکەتی بکات و لە لایەکی دیکەوە لە ترسی توڕەیی و خرۆشانی ئەم جەماوەرە پڕ شور و پڕ تەلاشە، هەمیشە لەدژی ئەوان خەت و نیشانی کێشاوە.

ئەگەرچی سەرانی رژیم هەموو ساڵێک لە سەروبه‌ندی ١٣ی خەزەڵوەر- رۆژی دانش ئاموز، هەوڵیان ئەدا تا ئەم رۆژە گرنگ و مێژوییە کە دانش ئاموزان بە رشتنی خوێنیان لە مەیدانی خەباتدا بەناوی خۆیانەوە تۆماریان کردوە، بەناوی “رۆژی میللی خەبات لەگەڵ ئیستکباری جیهانی” ناوبەرن و دروشمی دژی ئامریکایی تێدا بدەن، بەڵام ئەمجارە و لە دەورەی دوای بەرجامدا لەسەر ئەم بابەتە توشی دووبەرەکی هاتوون. ئەمساڵ لە بارودۆخێکدا کە کێش مەکێش و شەڕی باڵەکانی نێوخۆی رژیمی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە بەرجام و شێوەی بەکردەوە دەرهێنانی بە توندی درێژەی هەیە، ١٣ی رەزبەریش بۆ ئەوان حاڵ و هەوایەکی دیکەی بە بەراورد بە ساڵەکانی رابردوو هەیە. باڵی ئوسولگەرا توندڕەوەکان و دڵ نیگەرانەکان لەسەر ئەو بڕوایەن کە ١٣ی ئابانی ئەمساڵ “دەبێ نەتەنیا وەبیرهێنەرەوەی خەباتی دژی ئیستکباری و دژی ئامریکایی لە ساڵەکانی سەرەتای هاتنەسەر کاری رژیمی ئیسلامی بێت، بەڵکو دەبێ وەک تۆفانی نەفرەت و دەربڕینی جیدی توڕەیی خوێندکاران لەدژی ئیستکبار و خاڵێکی بەرچاو لە خەباتی دژی ئامریکاییدا بێت”. بەڵام ئیعتیدال گەراکان و ئیسلاح خوازانی حکومەتی و لایەنگرانی بەرجام لە بەیانیە و وتووێژەکانیاندا دروشمی دژی ئامریکایی تەنیا بە زائیدەی ١٣ ی ئابانی ساڵی ٥٨ و داگیر کردنی سفارەتی ئامریکا پیشان ئەدەن و لەسەر ئەو بڕوایەن کە دوای تەوافوقی هەستەیی و چۆکدادان لەبەرانبەر ئامریکادا ئیتر کاتی دانی دروشمی دژی ئامریکایی و خەبات لەگەڵ شەیتانی گەورە بەسەرچووە.سەران و کاربەدەستانی رژیم بەهەر شێوەیەک کە بیانەوێ سیاسەتی سازش لە بەرانبەر ئامریکادا پاساو بدەن، بەڵام کرێکاران و خەڵکی ئێران و لەنێویاندا خوێندکاران و دانش ئاموزانی توڕە و ناڕازی کە زیاتر لە سێ دەیەیە بەدەست ئاسەوارەکانی ئەم سیاسەت و دروشمە تا ئەوپەڕ کۆنەپەرستانە و بەناو دژی ئیمپڕیالیستیانەی رژیمەوە دەناڵێنن، هەر پاشەکشەیەکی رژیم لە بەرانبەر ئامریکادا دەکەنە دەرفەتێک بۆ هێرش کردنەسەر پایەکانی حاکمیەتی نیزامی کۆماری ئیسلامی و بە خەباتی پڕ شوری خۆیان لە رێگای دەستەبەر کردنی ئاواتەکانی خۆیان و جەماوەری خەڵکدا، یادی هاوڕێیانی گیان بەختکردویان “رۆژی دانش ئاموز” رێز لێدەگرن. دەوڵەتی رۆحانی ناتوانێ بە وەڕیخستنی شەپۆلی کوشتاری زیندانیان و ئەمنیەتی کردنی فەزای زاڵ بەسەر کۆمەڵگادا بەر بە هەڵچوونی قین و توڕەیی جەماوەر بگرێت.
تاریخ 04.11.2015
نویسنده payaam.org