ورد كردنی كه‌سایه‌تی هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی و مه‌ده‌نی له‌ لایه‌ن كه‌سانێكی نه‌ناسراو

236y
له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا، ژماره‌یه‌ك په‌یامی كورت له‌ لایه‌ن كه‌سانێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ له‌ شاری سنه‌ به‌ مه‌به‌ستی ورد كردنی شه‌خسیه‌تی كه‌سایه‌تیه‌ سیاسی و مه‌ده‌نییه‌كان، بۆ هاوڵاتیانی ئه‌م شاره‌ نێردراوه‌.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، یه‌كێك له‌ هه‌ڵسووڕاوانی مافی مرۆڤ له‌مباره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌: “ژماره‌یه‌ك په‌یامی كورت له‌لایه‌ن كه‌سانێكی نه‌ناسراوه‌ بۆ هه‌ڵسووڕاوانی مافی مرۆڤ و مه‌ده‌نی و ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سایه‌تیه‌كانی به‌ناوبانگ نێردراوه‌ و ئامانجی ئه‌م په‌یامانه‌ ورد كردنی شه‌خسیه‌تی ئه‌م كه‌سایه‌تیانه‌ بووه‌”. هه‌روه‌ها ناوبراو ئه‌وه‌یشی راگه‌یاند كه‌ ئه‌م په‌یامانه به‌ شێوه‌ی سیستماتیك و‌ سازماندراو، له‌ لایه‌ن كه‌سانێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ و به‌ مه‌به‌ستی دووبه‌ره‌كێ نانه‌وه‌، بۆ ئه‌م هاوڵاتییانه‌ نێردراوه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →