ورودی نیو میلیون په‌ناخواز به‌ره‌و ئوروپا له‌ ماوه‌ی ئه‌مساڵدا

456
رۆژی سێشه‌ممه‌ ٧ی مانگی ره‌زبه‌ر، رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ تازه‌ترین راپۆرتی خۆیدا سه‌باره‌ت به‌ كۆچبه‌ران، رایگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی ئه‌مساڵی زایینیدا زیاتر له‌ نیو میلیون په‌ناخواز چوونه‌ته‌ ئوروپا.
زۆربه‌ی ئه‌م په‌ناخوازانه‌ له‌ رێگای ئاوه‌كانی یونانه‌وه‌ به‌ره‌و یه‌كیه‌تی ئوروپا چوون. به‌ وته‌ی كومیساریای باڵای رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ كاروباری په‌ناخوازان، له‌م رێگایه‌دا زیاتر له‌ ٣ هه‌زار په‌ناخواز گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. به‌ پێی ئه‌م ئاماره‌ ره‌سمییه‌، ٥٤ له‌سه‌دی په‌ناخوازانێك كه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ چوونه‌ته‌ ئوروپا، خه‌ڵكی وڵاتی سوریه‌ن.