به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵنێرییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، هێزه ویژهكانی عه‌ره‌بستان بۆ پشتیوانی له هێزه‌كانی لایه‌نگری “عه‌بد ره‌به مه‌نسوور هادی” بۆ شه‌ڕ له‌دژی حهوسیهكان چوونه‌ته نێو یه‌مه‌ن.هێزه ویژهكانی عه‌ره‌بستان هه‌روه‌ها به په‌روازی زۆری فرۆكه‌كانیان، رێژه‌یه‌كی زۆر چه‌ك و چۆڵ و كه‌لوپه‌لی پێوه‌ندی گرتنیان به هێزه‌كانی ده‌رگیر له‌گه‌ڵ حهوسیهكان گه‌یاندووه. كاربه‌ده‌ستانی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێن، له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا، تێكهه‌ڵچوونه‌كانی یه‌مه‌ن بوونه‌ته هۆی كوژرانی ٥١٩ كه‌س و بریندار بوونی نزیكه‌ی ١٧٠٠ كه‌سی دیكه. هاوكات “هه‌واڵنێری فه‌رانسه” له‌سه‌ر زاری كومیسێری باڵای مافی مرۆڤی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، یه‌مه‌ن له سه‌روبه‌ندی رووخانی ته‌واو دایه.