وشكبوونی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی خواردنه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی شنۆ

295
به‌ پێی هه‌واڵه‌كان، سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كه‌ی ئاویی خواردنه‌وه‌ی ئاوایی سۆفییان له‌ ناوچه‌ی نه‌ڵۆسی شاری شنۆ، به‌‌ ته‌واوی وشكبووه‌. به‌ پێی راپۆرته‌كان، سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ئاوایی سۆفیانی شنۆ، به‌ ته‌واوی وشكبووه‌ و خه‌ڵكی ئه‌و ئاواییه‌ ئاوی خواردنه‌وه‌ی خۆیان له‌ شار و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ر دابین ده‌كه‌ن. ئاوی خواردنه‌وه‌ی ئاوایی سۆفیان له‌ رێگای چاڵاوێكی قووڵه‌وه‌ دابین ده‌كرا، به‌ڵام به‌ هۆی وشكبوونی چاڵاوه‌كه‌ خه‌ڵك به‌ تانكێر ئاوی خواردنه‌وه‌ دابین ده‌كه‌ن. شایانی باسه‌ به‌ پێی ئاماره‌ ره‌سمییه‌كان، دانیشتوانی ٢٧١ ئاوایی ئۆستانه‌كانی كرماشان، ٦٠٠ ئاوایی كوردستان و ٣٠٧ ئاوایی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی و هه‌روه‌ها ٥٠٠ شاری ئێران، له‌گه‌ڵ كێشه‌ی كه‌میی ئاوی خواردنه‌وه‌ به‌ره‌وڕوون.