وشكبوونی ٩٠ له‌سه‌دی ده‌ریاچه‌ی ورمێ

217
به‌ پێی دانپێدانانی جێگری كاروباری تاڵاوه‌كانی سه‌ربه‌ رێكخراوی ژینگه‌پارێز، ٩٠ له‌سه‌دی ده‌ریاچه‌ی ورمێ وشك بووه‌.‌ ناوبراو رایگه‌یاند، ئه‌گه‌رچی له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا وشكه‌ساڵیی زۆر بووه‌، به‌ڵام هۆكاری سه‌ره‌كیی وشكبوونی ده‌ریاچه‌ و تاڵاوه‌كان بۆ هۆكاره‌ مرۆییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. شایانی باسه‌ به‌كارهێنانی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری ئاو له‌ چاڵاوه‌كان هۆكاری سه‌ره‌كی وشكبوونی ده‌ریاچه‌ و تاڵاوه‌كانه‌ كه‌ ئه‌م هۆكارانه‌ بوونه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ زۆربه‌ی ده‌ریاچه‌ و تاڵاوه‌كانی ئێران وشك بن. پێویسته‌ بوترێت ئه‌م قسانه‌ له‌ حاڵێكدا ده‌وترێن كه‌ به‌رپرسانی رژیم هیچ سه‌رنجێك به‌ بارودۆخی ژینگه‌ ناده‌ن و له‌به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ر كردنی قه‌یرانه‌ ژینگه‌ییه‌كاندا، زۆر كه‌مته‌رخه‌من.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →