وشك بوونی تاڵاوی هه‌شیلانی كرماشان

تاڵاوی “هه‌شیلان” له‌ ٣١ كیلۆمتری شۆمالی غه‌ربی كرماشان هه‌ڵكه‌وتووه‌ و ژینگه‌ی ده‌یان جۆر ماسی و په‌له‌وه‌ره‌. ئه‌و تاڵاوه‌ به‌ هۆی نه‌بوونی باران و لێدانی چاڵی ئاوی نایاسایی له‌ حاڵی وشك بوون دایه‌.

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئه‌و تاڵاوه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ناوچه‌كانی تره‌وه‌ ئاوی بۆ دابین نه‌كرێت له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ دوو حه‌وه‌ته‌ی داهاتوو دا به‌ ته‌واوی وشك ده‌بێت و زیانێكی گه‌وره‌ به‌ سرووشت و ژینگه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ده‌گات.