وه‌رشكه‌سته‌گی نه‌خۆشخانه‌كان له‌ ئێران

508y
كاربه‌ده‌ستانی سیستمی سڵامه‌تی رژیم له‌ زومره‌ی جێگری سازمانی نیزامی پزیشكی و ئه‌ندامی كومیسیۆنی بێهداشت و ده‌رمانی مه‌جلیس، سه‌باره‌ت به‌ وه‌رشكه‌سته‌گی نه‌خۆشخانه‌كان له‌ ئێران هۆشداریدا.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، سیستمی سڵامه‌ت و ده‌رمانی ئێران به‌ره‌وڕووی وه‌رشكه‌سته‌گی نه‌خۆشخانه‌ ده‌وڵه‌تی و خسوسییه‌كان به‌ هۆی كه‌می بودجه‌، قه‌رزی شیركه‌ته‌كانی بیمه‌ و هه‌روه‌ها چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخه‌كان و كه‌مبوونی ده‌رمان و له‌وازمی بیمارستانی، بۆته‌وه‌. به‌ وته‌ی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵگای پزیشكانی موته‌خه‌سسی داخڵی، سه‌رانه‌ی بێهداشت و ده‌رمانی وڵات، ئه‌وه‌نده‌ له‌خواره‌وه‌یه‌ كه‌ ٧٠ له‌سه‌دی هه‌زینه‌ ده‌رمانییه‌كان له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی ده‌وڵه‌تی له‌ گیرفانی خه‌ڵك، په‌رداخت ده‌كرێت. به‌م حاڵه‌وه‌ ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان له‌ حاڵی وه‌رشكه‌سته‌گیدان. شایانی باسه‌، له‌ په‌نای هۆشدار سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی ناله‌باری نه‌خۆشخانه‌ ده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌رپرسان و مودیرانی زیاتر له‌ ٥٠ نه‌خۆشخانه‌ی خسوسی له‌ دانیشتنێكدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسی گشتی رژیم رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ درێژه‌ی بارودۆخی ئابووری ئێستا له‌ سه‌ره‌تای وه‌رشكه‌سته‌گی و داخرانی به‌ته‌واوه‌تی دان.