ئیمتیازی گۆڤاری خوێندكاریی “ئایدین” لە لایەن كومیتەی چاودێری بەسەر بڵاوكراوەكانی دانیشگای سەنعەتیی ورمێ وه‌رگیرایه‌وه.
لە نامەیەكدا كە لە لایەن جێگرایەتیی فەرهەنگی و خوێندكاری نووسراوه، ئیمتیازی ئەم گۆڤاره له خاوەن ئیمتیازه‌که‌ی وه‌رگیراوه‌ته‌وه. “عەلی حەقی” خوێندكاری دانیشگای ورمێ و خاوەن ئیمتیازی ئایدین لەمبارەیەوە رایگه‌یاند، كاربەدەستانی فەرهەنگیی دانیشگای ورمێ زۆربەیان له كاتی پێدانی مۆڵەت هەر جاره بە تۆمه‌ت و بیانوویه‌ك له دانی مۆڵه‌ت خۆده‌بوێرن و تا بۆیان بكرێ كۆسپ و به‌ربه‌ست ده‌خه‌نه بەردەم خوێندکارهكانهوه. شایانی باسە كە تا پێش له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی گۆڤاری خوێندكاریی ئایدین، دوو ژمارە له‌و گۆڤاره له دانیشگای سەنعەتی ورمێ بڵاوكراوەتەوە.