فیلمی “سەمای ئەوین” لە ئامادەکردن و دەرهێنەریی “محەممەد فەرەجزادە“، فیلمسازی کوردی خەڵکی شاری سەقز، لە فێستیڤاڵی زستانەی ئانلاینی (NAFCo Winter Film Festival) لە وڵاتی ئامریکا، خەڵاتی باشترین دێکۆمێنتاری و باشترین فیلمی پێنجەمین فێستیڤاڵی ئەو فێستیڤاڵەی، بەدەست هینا.
جێی ئاماژهیه، کورتە فیلمی “سەمای ئەوین” باسی لە فیداکاری، ئەوین، خوڵقێنەریی هونەری و خۆڕاگریی “سدیق غەفاری“، کەسایەتیی فەرهەنگیی شاری سەقز دەکات کە حەوشەی ماڵەکەی بە وێنەکێشان ڕازاندبووە. ئەو کەسایەتییە فەرهەنگییە، ئەو کارەی لەپێناوی ئەوین بە هاوژینەکەی کە ماوەی ١٥ ساڵە تووشی نەخۆشی بووە و لەجێگادا کەوتبوو، ئەنجام داوە.