وه‌رگرتنی ماڵیاتی قورس له‌ كرێكارانی شیركه‌ت واحێد

747
به‌ پێی راپۆرته‌كان، ئیداره‌ی ماڵیاتی رژیم له‌ تاران له‌ ماڵیاتی ئیزافی كرێكارانی شیركه‌ت واحێدی ئوتوبوسرانی تاران و ده‌ورووبه‌ر خۆده‌بوێرێت.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئیداره‌ی ماڵیاتی شاری تاران سه‌باره‌ت به‌ ساڵه‌كانی ٩٠ و ٩١ له‌ حه‌قده‌ستی نزیكه‌ی ٨ تا ٩ هه‌زار كرێكار كه‌ له‌م ناوه‌نده‌ كاریان ده‌كرد، زیاتر له‌ رێژه‌ی یاسایی ماڵیاتی كه‌م كردۆته‌وه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك له‌م ماوه‌دا هه‌ر كرێكارێك به‌ شێوه‌ی مامناوند له‌ موجته‌مه‌عی شیركه‌ت واحێد، لانیكه‌م له‌ نێوان ٤٠٠ تا ٥٠٠ هه‌زار تمه‌ن ماڵیاتی ئیزافیان په‌رداخت كردووه‌.