وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌می په‌ناخوازان له‌ نزیك یونان

416
به‌ پێی راپۆرتی “ئاسۆشیتێدپرێس”، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی خه‌رمانان، به‌ هۆی وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌می هه‌ڵگری په‌ناخوازان له‌ نزیك یونان، ٢٦ كه‌س له‌ سه‌رنشینانی ئه‌م به‌له‌مه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، هه‌لیكۆپته‌رێكی گاردی ساحیلی سنووری ئوروپا له‌ كاتێكدا له‌ حاڵی گشت لێدان بووه، كه‌سانێك بوون كه‌ له‌ مه‌حدوده‌ی ئاویی جه‌زیره‌ی “لیسبوس” له‌ ده‌ریا ٢٠ كه‌س له‌ سه‌رنشینانی ئه‌م قایقه له‌ لایه‌ن دوو به‌له‌می گاردی ساحیلی یونان رزگار بوون. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، راپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ سه‌رله‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌ هۆی به‌ر‌خوردی كه‌شتییه‌كی موسافیربه‌ری به‌ قایه‌قی بادی هه‌ڵگری په‌ناخوازان له‌ كه‌ناره‌كانی توركیه‌، لانیكه‌م ١٣ په‌ناخواز له‌وانه‌ چوار منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا. شایانی باسه‌، هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی توركیه‌ رۆژی شه‌ممه‌ نزیكه‌ی هه‌زار كۆچبه‌ری سوری له‌ ئوتوبانێك له‌ ده‌وروبه‌ری شاری “ئێدیرنه‌” له‌ نزیك سنووری یونان كۆببوونه‌وه‌، بڵاوه‌یان پێكردن. ژماره‌یه‌ك له‌م ئاوارانه‌ به‌ ئۆتوبوس بۆ ئوردوگای كاتی و گروپێكی دیكه‌یش به‌ره‌و شاره‌كانی دورتر له‌وانه‌ “ستانبول و ئێزمیر” به‌ڕێكران.