وه‌رگه‌ڕانی تانكرێكی هه‌ڵگری مه‌وادی شیمیایی له‌ شاری سنه‌

106
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی شه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی پووشپه‌ڕ، تانكرێكی هه‌ڵگری مه‌وادی شیمیایی له‌ بلواری حوسێنی شاری سنه‌، وه‌رگه‌ڕا و به‌ هۆیه‌وه‌ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا. ئه‌م تانكره‌ هه‌ڵگری مه‌وادی شیمیایی له‌ وڵاتی عێراقه‌وه‌ بۆ پێترۆشیمی ئۆستانی مه‌ركه‌زی بوو كه‌ به‌ هۆی به‌ركه‌وتنی له‌گه‌ڵ دیواری بۆتۆنی “پاركی مه‌وله‌وی” له‌ رێگای “بلواری حوسێنی” شاری سنه‌ تووشی رووداو بوو و له‌ ئاكامدا وه‌رگه‌ڕا. له‌ جه‌ریانی ئه‌م رووداوه‌دا، شاگرد رانه‌نده‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستدا و رانه‌نده‌كه‌ش بریندار بوو. هه‌واڵه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ مه‌وادی شیمایی ئه‌م تانكره‌ له‌ بلواری حوسێنی بڵاو بۆته‌وه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جار نییه‌ كه‌ تانكری هه‌ڵگری مه‌وادی سووته‌مه‌نی و شیمیایی له‌ كه‌مه‌ربه‌ندییه‌كان، كه‌نار سه‌ده‌كان و له‌ نێو شاری سنه‌دا، تووشی رووداو ده‌بن و مه‌وادی شیمیایی نێو تانكره‌كان، ئاوی به‌نداوه‌كان و ناوخۆی شاری سنه‌ ئالوده‌ ده‌كه‌ن. شایانی باسه‌ كاربه‌ده‌ستانی مه‌حه‌للی رژیم، كه‌مته‌رخه‌می رانه‌نده‌ی كامیونه‌كه‌ به‌ هۆكاری ئه‌م رووداوه‌ ده‌زانن، ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه نابێ رێگا بدرێت وه‌ها كامیونگه‌لێك كه‌ مه‌وادی شیمیاییان تێدایه‌، له‌ نێو شاره‌كاندا تێپه‌ڕ بن.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →